Firdevs Yüksel
13 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به ٦٣ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٦٤ دۆلار و ٣١ سه‌نت و به ٦٣ دۆلار و ٢٨ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٧دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٦٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٦٣ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به ٦٠ دۆلار و ٠٥ سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٣ دۆلار و ٦٧ سه‌نت بۆ ٦٤ دۆلار و ٣١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٣ دۆلار و ٢٣ سه‌نت بۆ ٦٢ دۆلار و ٦٩ سه‌نت بمێنێته‌وه.