Firdevs Yüksel
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٣ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٣ دۆلار و ٤٣ سه‌نت و به ٤٣ دۆلار و ٣٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٤دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٣ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٣ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٤٠ دۆلار و ٩٥ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ١٣ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٠٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.