Zehra Ulucak
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا،٦٨٠ كه‌سی دیکە به پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه لەو وڵاتە گه‌یشتووه‌ته، ١١١ هه‌زار و ٢٦٦ كه‌س.
هاوکات ٦٧ هەزار و ٧٠٨ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، هەوت ملیۆن و ٣٠٧ هه‌زار و ٩٧ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان شەش ملیۆن و ٣٨٣ هه‌زار و ٤٤١ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان.