Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
مۆسكۆ - AA
راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی كرملین، یوری ئۆشاكۆڤ رایگه‌یاند، ده‌كرێت كار له‌سه‌ر لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی رووسیا-توركیا-فه‌ڕه‌نسا-ئه‌ڵمانیا بكرێت كه بڕیاره سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئوشاكۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان، وه‌بیریهێنایه‌وه كه سه‌ركرده‌كان تاوتوێی ئه‌و لووتكه‌یان كردووه كه پێشتری توركیا پێشنیاری كردووه له ئیستانبوڵ رێكبخرێت.
ناوبراو رایگه‌یاندووه كه رووسیا ئه‌رێنییانه ده‌ڕوانێته ئه‌و پێشنیاره‌ی توركیا، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی دیكه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی دڵنیا سه‌باره‌ت به لووتكه‌كه و گوتی،"ئێستا ئه‌م وڵاتانه سه‌رقاڵن له‌باره‌ی لووتكه‌ی چوارقۆڵییهوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راوێژكاره سیاسییه‌كان راسپێردراون. له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه ره‌نگه 10 رۆژێك بێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپیشهكانماندا ده‌به‌ستین و ئه‌مه پشتگوێ ناخه‌ین".
ئۆشاكۆڤ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه دوای ئه‌و كارانه رۆژی لووتكه‌كه ده‌ستنیشانده‌كرێت و گوتی،"به‌ڵام من پێموایه، هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه خاوه‌ن بۆچوونن له‌باره‌ی لووتكهكهوه. تێگه‌یشتنێكی له‌م جۆره هه‌یه. به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیارینه‌كراوه. كاره‌كان له‌وباره‌وه به‌رده‌وامن".