Sarmand Hameed
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
ئەفغانستان - AA
لە ئاکامی دوو هێرشی خۆکوژی یەک بەدوای یەک لە کابول پایتەختی ئەفغانستان، ٢٠ کەس کوژران و ٧٠ی دیکە بریندار بوون.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەسڕەت رەحیمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، خوکوژێک لە رێگەی پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو لەکاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی یاری زۆرانبازی لە هۆڵێکی وەرزشی لە ناوچەی داشتی بارشی لە کابول خۆی تەقاندووەتەوە.
نەسڕەت رەحیمی گوتیشی: "خۆکوژێکی دیکە لەمیانی رووماڵی راگەیاندنی هەواڵی تەقینەوە خۆکوژییەکەی هۆڵە وەرشییەکە خۆی تەقاندووەتەوە".
رەحیمی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاکامی هەردوو هێرشە خۆکوژییەکەدا، ٢٠ کەس کوژران و ٧٠ی دیکە بریندار بوون.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان روونیکردەوە کە لەنێو کوژراوەکاندا رۆژنامەنووسیش هەن و راشیگەیاند کە دۆخی تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناسەقامگیرە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەو دوو هێرشە خۆکوژییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.