Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein,Sangar Hamad Azeez
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ بۆردومانكردنی ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا له لایه‌ن فڕۆكه‌کانی رووسیا پشتڕاستكرده‌وه.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ له‌باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌کانی رووسیا بۆ سەر ئیدلب روونكردنه‌وه‌ی دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ رایگه‌یاند، دوێنێ فڕۆكه‌کانی رووسیا سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌یان له ئیدلب بۆردومان كردووه و گوتی: "دوو فڕۆكه‌ی جۆری Su-34 پێگه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌یان بۆردومانكردووه و له ئه‌نجامدا كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی گرووپه‌كه له‌ناوبراوه".
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ راشیگه‌یاند، دواتریش فڕۆكه‌كان كۆگایه‌كی دیكه‌یان بۆردومانكردووه كه دۆشكه‌ی لەنێودابووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەمان رۆژدا چوار فڕۆکەی جەنگی رووسی لە بنکەی ئاسمانی حمێمیم فڕیون و گوتی: "رووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری ناردووە بۆ ئەوەی ئامانجەکان دەستنیشان بکات تاوەکو هێرش بکرێتە سەریان لە حەما و حەلەب".
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ ئەوەیشی راگەیاند کە هێرشەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک و دوور لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون، ئەنجامدراون.
بەگوێرەی راگەیاندنەکان، دوێنێ فڕۆکەکانی جەنگی سوپای رووسیا بۆردومانی ژمارەیەک ناوچەی مەدەنییان کردبوو لە جسر ئەلشغور، بیسەنکول، غەنی، عینەب، سڕمانیە، کەفەیدین و جانودیەی سەر بە پارێزگای ئیدلب.