Ahmet Sertan Usul
04 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە ناوچەی گارە باکووری عێراق، بەناو بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کە ئەندامی ئەنجوومەنی ھەپەگە و بەناو بەرپرسی لقی ژنانی یەژەئا-ستار بووە لە چالاکی خرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەو تیرۆریستە ناوی خانم دەمیر بووە و لەناو رێکخراوەکەشدا ناوی خوازراوی "بەرفین نورحەق"ی ھەبووە.
دوای ئەوەی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)، شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دەمیر لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی گارە دیاریی دەکات، ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئەو شوێنە ئەنجامدەدرێت و لە ئاکامدا، دەمیر و چەند تیرۆریستێکی دیکە لە چالاکی دەخرێن.
خانم دەمیر لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا، چووەتە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و یەکێک بووە لە پلانداڕێژەری ئەو پەلامارانەی دژبە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەنجامدراون.
ھەروەھا لە ناوچەکانی گارە و شنگال، چالاکی تیرۆریستی ئەنجامداوە و مەشقی ئایدۆلۆجی و چەکداریی بە ئەندامانی رێکخراوەکە کردووە.
دەمیر لە ساڵی ٢٠٢١دا و لە دوای لە چالاکی خستنی تیرۆریست، خەڵەف محەمەد کە ناوی خوازراوی "سۆفی نورەددین" بووە، پۆستی ئەوی لەناو رێکخراوەکەدا وەرگرتووە و ئەندامی لقی ژنانی ناو پەکەکە و ئەنجوومەنی ھەپەگە بووە کە چالاکییە چەکدارییەکانی ناو رێکخراوەکە ئەنجام دەدات.