Şaduman Türkay
31 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت، ئەحمەد ئۆزەر کە بە تاوانی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە" دەستبەسەرکراوە، بەشێوەیەکی کاتی لەکار دوورخراوەتەوە و جێگری پارێزگاری ئیستانبوڵ، جان ئاکسۆی وەک بریکاری سەرۆکی شارەوانی ڕاسپێردراوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت، ئەحمەد ئۆزەر، کە بە تاوانی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە" لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا، بەپێی ماددەی ١٢٧ی دەستوور و ماددەی ٤٧ی یاسای شارەوانی ژمارە ٥٣٩٣ لەلایەن وەزارەری ناوخۆوە بەشێوەیەکی کاتی لەکار دوورخراوەتەوە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی ماددەکانی ٤٥ و ٤٦ی یاسای شارەوانی ژمارە ٥٣٩٣ جێگری پارێزگاری ئیستانبوڵ، جان ئاکسۆی وەک بریکاری سەرۆکی شارەوانی ڕاسپێردراوە.