Utku Şimşek
31 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان بە باکووری عێراق و سووریاوە ئەنجامدراون، ١٩٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە بینای وەزارەتەکە سازی کرد، پیرۆزبایی ١٠١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کرد.
زەکی ئاکتورک باسی لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا پێداگرانە درێژەیان هەیە و، ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون بە باکووری عێراق و سووریاشەوە ١٩٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون. ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە تا ئەمڕۆ لەچالاکی خراون گەیشتووەتە دوو هەزار و ٤١٩ تیرۆریست".
ئاکتورک باسی لەوە کرد کە پاش ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی و پیشەسازی بۆشایی ئاسمان TUSAŞ لە قەهرەمانکازان لە ئەنقەرە، ژمارەیەکی زۆر ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کراوەتە سەر ئامانجەکانی تیرۆر.
هاوکات ئاکتورک زانیاریدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و ڕایگەیاند:"لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییانەی لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا کراونەتە سەر باکووری عێراق و سووریا ژمارەیەک ئامانجی ڕێکخراوەکە لە ئەشکەوت، حەشارگە، پەناگە و کۆگا بە سەرکەوتوویی لەناوبران کە پێدەچێت بەناو بەرپرسی باڵای ڕێکخراوەکەیان لەناودابووبێت و ئەو ئۆپەراسیۆنانەش بەردەوامیان دەبێت".
زەکی ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سێ تیرۆریستیی پەکەکە کە لە پەناگەکانی باکووری عێراق هەڵاتبوون خۆیان ڕادەستی بنکەکانی پۆلیسی دەروازەی سنووری خابوور کردەوە و گوتی: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە سەری ساڵەوە تا ئێستا خۆیان ڕادەستکردووەتەوە گەیشتووەتە ٨٦ تیرۆریست".