Emrah Gökmen
31 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت، ئەحمەد ئۆزەر کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەییەکانی سەربە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی ئاشکراکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە و چالاکییەکانیان دەستگیرکرا و پاشان بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەکرا، ساتی چوونی تیمەکانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەی و هەڵمەتی گەڕان و پشکنین تۆمارکرا.
لە دیمەنەکاندا ساتی چوونی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ بۆ سەر ماڵی ئۆزەر و بینای شارەوانی ئەسەنیورت بەدی دەکرێت.
هەروەها لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە بە بەکارهێنانی دەرنەفیز دەرگای ژووری شارەوانی ئەسەنیورت دەکرێتەوە و تیمەکانی پۆلیس گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن، هاوکات دیمەنی گواستنەوەی ئەحمەد ئۆزەر بۆ دادگا و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ناوبراو تۆمار کراوە.