Hilmi Tunahan Karakaya,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh
22 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2022
ئەرزەڕۆم-AA
بەفربارین لە ئەردەخان و سەرماوسۆڵە لە ئەرزەڕۆم و قەرس کاریگەر بوو.
پلەکانی گەرما لە شەودا لە ئەرزەڕۆم حەوت پلەی ژێر سفری سەدی بوون و بەهۆی کاریگەری سەرماوە، توێژی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان و پەنجەرەی خانوو و شوێنکارەکان دروست بوو و گەڵای درەخت و رووەکەکان لە هەندێک لە پارک و باخچەکاندا بە زوقم داپۆشران.
ئەستووریی بەفر لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری پاڵاندۆکەن بە ٢٠ سانتیمەتر و لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری کۆناکڵی بە نۆ سانتیمەتر پێوانە کرا.
- قەرس
لە شاری قەرس گەڵای درەخت و رووەکەکان زوقم داپۆشران و توێژی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان دروست بوو.
لە گوندی بۆغازتەپە کە لە بەرزی دوو هەزار و ٣٠٠ مەتر هەڵکەوتووە و بەرگی سپیی پۆشیووە، بەشێک لە هاووڵاتییان بە گەڕان لەسەر بەفر خۆشی خۆیان دەربڕی.
پلەکانی گەرما لە شەودا لە قەزای ساریکامیش حەوت پلەی ژێر سفری سەدی بوون و درەخت و رووەکەکان بە زوقم داپۆشران، هەروەها رووی چەمی ئاجیسو لە قەزاکە بەهۆی کاریگەری سەرماوە بە سەهۆڵ داپۆشرا.
- ئەردەخان
کاریگەری سەرماوسۆڵە و بەفربارین لە ئەردەخان بەردەوام بوو.
بەهۆی ساردی کەشوهەواوە لە ناوەندی شارەکەدا، توێژی بەستوو دروست بوو. بەشێک لە ئاژەڵداران سەرباری بارینی بەفر، هەوڵیان دا لە دەرەوە ئاژەڵەکانیان بلەوەڕێنن.