Günay Nuh,Cüneyt Çelik,Ömer Tarsuslu,Faruk Küçük
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
ئەرزەڕۆم - AA
لە ناوچە بەرزەکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەفر باری.
دوای بارینی بارانێکی بەلێزمە لە ئەرزەڕۆم لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگاکە بەفر باری و لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن، دووبارە لە وەرزی بەهاردا بەفر باری.
داپۆشینی ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن بە بەفر کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی خلیسکێنە لە تورکیا لە چەند شوێنکەوە بەدیکرا.
- ئەردەخان
بەفربارین لە ناوچە بەرزەکانی ئەردەخان کە دوێنێ دەستی پێ کرد، بەردەوام بوو.
بەردەوامی بەفربارین، بەرزاییەکانی ناوچەکەی سپی پۆش کرد.
بەفربارین بە تایبەتی لە بەرزاییەکانی نێوان شارەکانی ئەردەخان-ئارتڤین و گۆلە کاریگەر بوو.
- قەرس
لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای قەرس، بەفربارین بەردەوام بوو.
هاوکات لەگەڵ بەفربارین، تەم باڵی بەسەر چەند ناوچەیەکی پارێزگاکەدا کێشا.
هەروەها ناوچە بەرزەکانی قەزای ساریکامیش بەهۆی دووبارە بارینی بەفرەوە، سپیان پۆشی و گوڵەکان کەوتنە ژێر بەفرەوە.