Sarmand Hameed
22 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
ھەولێر - AA
بەپێی بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ھەرێمی کوردستان رۆژی ھەینی ٢٠٢٠/٤/٢٤ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
ئەمرۆ چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، بەڕێوەبەری توێژینەوەی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ ئیبراھیم بەرزنجی گوتی: ''ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٢ لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوونەوە و بەھۆی ئەوەی بەڵگەی شەرعی و زانستی دەستنەکەوت بە بینینی مانگ، بۆیە سبەی٢٠٢٠/٤/٢٣ کە رۆژی پێنجشەممەیە تەواوکەری مانگی شەعبانە و رۆژی ٢٠٢٠/٤/٢٤ رۆژی ھەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە''.