Cemal Çavdar,Mustafa Direk,Rewa Mahmut Hasan
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
ئاگری - AA
لە شاری ئاگری و شارۆچکەکانی دەورووبەری بەفرێکی زۆر باریەوە و ئەمەش بە خراپی کاری کردۆتە سەر ژیانی رۆژانە لە ناوچەکە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەفر بارین لە ناوچەکە بەردەوامی هەبووە و شارۆچکەی ئەلەشکیرتی سپی پۆش کرد.
هەندێک لە شۆفێرەکان ناوبەناو تووشی کێشە دەبوون لە رێگەوبانی ناوچەکە.
سەلیم گولتەکین کاسبکارێکی شارەکەیە، بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەفربارینەکەی ئەمساڵ درەنگ دەستیپێکردووە و تا هاوین هەموولایەک سپی دەبێت لە ناوچەکەی ئێمە هیچ کاتێک دیار نییە کەی بەفر دەبارێت".