Selman Tür,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
باتمان - AA
كۆشكی ته‌نیشت مه‌زاری مێژوویی زه‌ینه‌ل به‌ی كه له ئێستادا گوازراوه‌ته‌وه بۆ پاركی كولتووریی نوێی حه‌سه‌نكێف، له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ بنیاتده‌نرێته‌وه.
مه‌زاره‌كه له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی به‌نداوی ئڵسو و پاراستن و رزگاركردنی سامانه كولتووری و مێژووییه‌كانی حه‌سه‌نكێفدا، له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا دووكیلۆمه‌تر له شوێنه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و گوازرایه‌وه بۆ پاركی كولتووریی نوێی حه‌سه‌نكێف. ئه‌و كۆشكه‌ی كه له شوێنی مه‌زاره‌كه‌دا شوێنه‌واره‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه، سه‌رله‌نوێ بنیاتده‌نرێته‌وه و كاره‌كانی ده‌ستپێكراوه.
كۆشكه‌كه كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێكهاتووه و مه‌دره‌سه، ئه‌ماره‌ت، خان و گه‌رماوی له‌خۆگرتووه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئارتوكڵو و ئاققۆینلو و عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ساڵی 2004 بۆ 2005 له ئه‌نجامی هه‌ڵكۆڵینی شوێنهوارناسهكاندا دۆزرایه‌وه.
له ئێستاشدا له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی بواره‌كه‌وه ده‌ست به كاره‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی كراوه له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی نزیك له پێكهاته‌ی راسته‌قینه‌ی كۆشكه‌كه.
ساڵی داهاتوو به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه گه‌شتیارێكی زۆر بۆ بینینی شوێنه‌واره دێرینه‌كان و پاركی كولتووریی نوێی حه‌سه‌نكێف سه‌ردانی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف ده‌كات.
قایمقامی حه‌سه‌نكێف، فاروق بوله‌نت بایگوڤێن له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 550 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، 12ی ئایاری ئه‌مساڵ گوازراوه‌ته‌وه.
فاروق بوله‌نت بایگوڤێن باسی له‌وه كرد كه گواستنه‌وه‌ی مه‌زاره‌كه نیشانده‌ری گرنگیدانی كۆماری توركیایه به مێژوو و، گوتی: "بۆ یه‌كه‌مجار له توركیا رووی دا. ته‌واوی مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی له حهسهنكێفی كۆنه‌وه هه‌ڵگیرا و گوازرایه‌وه بۆ حهسهنكێفی نوێ له دووری دووكیلۆمه‌تر. ئه‌وه‌یش كارێكه كه یه‌كه‌مجاره له توركیادا تاقیده‌كرێته‌وه و نموونه‌یه له جیهاندا. سوپاس بۆ خوا سه‌ركه‌وتوو بووین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كاتێكدا ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان لێره‌دا به‌نداو دروست ده‌كات و شارێكی نوێ بنیات ده‌نێت، نیشانی ده‌دات كه چه‌نده گرنگیی به مێژوو داوه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پاش گواستنه‌وه‌ی مه‌زاره‌كه كاره‌كانی به‌هێزكردن له مه‌زاره‌كه‌دا ته‌واوبووه.
قایمقامی حه‌سه‌نكێف، فاروق بوله‌نت بایگوڤێن هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی له رووی میژووییه‌وه ئاسه‌وارێكی نموونه‌ییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له رابردوودا په‌روه‌رده‌ی زانایان كراوه له ده‌ورووبه‌ری مه‌زاره‌كه‌دا و، مه‌دره‌سه‌یه‌ك هه‌بووه كه وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی خزمه‌تی كردووه.
فاروق بوله‌نت بایگوڤێن باسی له‌وه كرد كه ئامانج له‌و كاره ئه‌وه‌یه كاتێک گه‌شتیاران روو له حهسهنكێفی نوێ ده‌كه‌ن ببینن كه حهسهنكێفی كۆن نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر ئاوه‌وه به‌ڵكو به مێژوو و سامانی كولتوورییه‌وه گوازراوه‌ته‌وه و، ئاسه‌واره‌كانی به ته‌واوی و له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دووباره بنیاتنراوه.