Zana Natık Kerem
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
نەینەوا ــ AA
چالاكوانی مەدەنی، محەمەد حوسێن حەیالی رایگەیاند كە دزیکردن لە خانوو و كارگە و شوێنکارە چۆڵكراوەكانی بەشی راستی مووسڵ بووەتە دیاردە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد حوسێن حەیالی گوتی: "بە پێی زانیارییە مەیدانییەكان، ژمارەیەك دز لە بەشی راستی مووسڵ پەیدابوون كە كەلوپەلەكانی ناو خانوو و كارگە و شوێنکارە چۆڵكراوەكان دەدەزن بە بیانووی ئەوەی خاوەنەكانیان سەربە داعش بوون".
چالاكوانەكە گوتیشی: "دەستی تۆمەت بۆ ژمارەیەك كارمەندی سەر بە هێزە ئەمنییەكان درێژكراوە لەوەی ئەو كەلوپەلە بەنرخانە دەدزن كە خاوەنەكانیان لە دوای خۆیان لەناو خانووكانیاندا لە بەشی راستی مووسڵ بەجێیان هێشتووە".
هاوكات ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا، نەقیب عومەر محیەددین نعێمی بە ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند كە بەداداچوونەكانیان بۆ ئەوانەی دزی دەكەن بەردەوامە و ژمارە تەلەفۆنیان تەرخانکردووە كە هاووڵاتییان دەتوانن بە رێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنانەوە ئاگاداریان بكەنەوە.
ئەفسەرەكە دانی بەوەدا نا کە ژمارەیەك كارمەندی هێزە ئەمنییەكان دەروون نزمن و سەروەت و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان دەدزن و، بەڵێنی دا كە ئەوانەی دزی دەكەن لێپرسنەوەیان لەگەڵدا بكەن.