Ali Dağer,Hemın Othman Mohammed
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
وان - AA
ماسی داره‌خ كه له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ژی و له مانگی نیسانه‌وه به مه‌به‌ستی زۆربوون به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئاوه‌كه ده‌ڕوات و روو له سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگار ده‌كات، ده‌ستی به كۆچ كرد.
له وه‌رزی زۆربووندا كۆچی ماسی داره‌خ كه له چه‌می ده‌لی ناوچه‌ی ئه‌رچیش باڵك به‌ندی نێوان وان و ئاگری به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئاوه‌كه‌وه روو له سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگار ده‌كات، دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێشی هه‌یه.
دکتۆر مسته‌فا ئاكوش، مامۆستا له كۆلێژی به‌رهه‌مه ئاوییه‌كانی زانكۆی یوزونجو یڵی وان، كه له ناوچه‌كه‌دا توێژینه‌وه ده‌كات، له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆچی ماسی داره‌خ بۆ ئاوه سازگاره‌كان كۆتاییهاتووه.
مستەفا ئاكوش باسی له‌وه كرد كه ماسی داره‌خ له رووی ئابووریی گه‌شتیاری و زانستی ژینگه‌وه له ناوچه‌كه‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و، گوتی: "به‌رده‌وامی بوونی ماسی داره‌خ له ده‌ریاچه‌ی وان، په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتووی زۆربوونی ئه‌و ماسییه كه ساڵانه له مانگه‌كانی نیسان-تهمووز كۆچ ده‌كه‌ن بۆ چه‌مه‌كان".
مستەفا ئاكوش ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه زیاتر ناساندنی ماسی داره‌خ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیاری زیاتر روو له ناوچه‌كه بكه‌ن.