Ramal Abdullah Mahmood
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
ئورفا – AA
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری زۆری کردووەتە سەر شاری ئورفا کە یەکێکە لە شارە هەرە گەرمەکانی تورکیا.
کەشی باراناوی تورکیا کاریگەری کردووتە سەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، پلەکانی گەرما لەگەڵ شێ لە ئورفا گەیشتووەتە ٤٥ پلە.
دانیشتوانی شارەکە زۆربەی کاتەکانیان لە ماڵەوە بەسەر دەبەن و شەقام و کۆڵانەکان چۆڵ و هۆڵن. ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیش بەهۆی گەرمای تاقەتپڕوکێنەوە روو لە پاڕک و باخچەکان و مەلەوانگەکان دەکەن.
منداڵانیش لە گەڕەکەکانی دەوروبەری شار وێڕای قەدەغەکردنیش لە کەناڵە ئاودێرییەکان بەمەلەکردن خۆیان فێنک دەکەنەوە. منداڵان بێ لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکان لە سەر پردەکەوە خۆیان هەڵدەدەنە ناو کەناڵی ئاودێری.
ئەحمەد دەمیر یەکێکە لەو منداڵانە ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی گەرمای تاقەتپڕوکێنەوە لە کەناڵەکانی ئاوەڕۆ مەلە دەکەن. گوتیشی: "بەهۆی نەبوونی مەلەوانگە لە گەڕەکەکەمان ناچارین بێین لێرە خۆمان فێنک بکەینەوە. دەزانین مەلەکردن لێرە مەترسیدارە. لەگەڵ هاوڕێکانم هەموو رۆژ لێرە مەلە دەکەین".