Özgen Beşli
02 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2024
قەرس - AA
ئاژەڵدارانی گوندەکانی قەزای ئارپاچای سەربە پارێزگای قەرس، بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە دووچاری ئاستەنگی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان پشتگوێ نەخستووە.
بارینی بەفرێکی زۆر و کەشوھەوایەکی سارد لە ناوچەکە، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان دروست کردووە.
لە پارێزگای قەرس کە پلەی گەرما بۆ خوار ٢١ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە، کاری ئاژەڵدارانی سەخت بووە.
ئاژەڵدارانی گوندی تەپەجیک کە بەھۆی سەختی وەرزی زستانەوە لە گەوڕەکاندا ئاژەڵەکانیان بەخێو دەکەن، لەگەڵ ھەڵھاتنی خۆر کارە سەختەکەیان دەست پێدەکات.
بەیانی زوو ئاژەڵداران بەفری کەڵەکەبووی سەر ئالیکی ئاژەڵەکان ڕادەماڵن، پاشان ئالیک بۆ ئاژەڵەلکانیان ڕۆدەکەن.
لەم کەشوھەوا زۆر ساردەدا ئاژەڵداران ڕۆژانە لە چەند کاتێکی دیاریکراودا ئاژەڵەکانیان دەبەنە سەر چەم و شیوەکان و ئاویان دەدەن.