جيهان, پەروەردەیی, عێراق

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانی دەزگای مەعاریفی تورکیا لە ھەرێم دووپاتکردەوە

نێچیرڤان بارزانی لە میانی دیداری لەگەڵ شاندی دەزگای مەعاریفی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەزگا مەحمود ئۆزێل، ئاماژەی بە دەر‌فەتەکانی ھاریکاریی ھاوبەش و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی تورکیا لە بواری خوێندن و پەروەردە دا.

Zana Natık Kerem  | 10.03.2025 - نوێکردنەوە : 11.03.2025
نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانی دەزگای مەعاریفی تورکیا لە ھەرێم دووپاتکردەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان- عێراق، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەزگای مەعاریفی تورکیا، مەحمود ئۆزدیل کار و چالاکییەکانی دەزگای مەعاریف-یان لە عێراق و ھەرێم، تاوتوێکرد.

سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردەوە کە لە سەرۆکی دەزگای مەعاریفی تورکیا، مەحمود ئۆزدیل و شاندی یاوەری.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، ھەردوولا باسیان لە کار و چالاکییەکانی دەزگای مەعاریف لە عێراق و ھەرێم کردووە، ھەروەھا بیروڕایان لەبارەی ھاریکاریی ھاوبەشی دەزگاکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستاندا گۆڕیووەتەوە.

باس لەوەشکراوە کە لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبای خۆی ئاراستەی مەحمود ئۆزدیل کردووە بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی دەزگای مەعاریف و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە، ھەروەھا ھەموو ھاوکاریی و پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی کار و پڕۆژەکانی دەزگای مەعاریفی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە و ئاماژەی بە دەر‌فەتەکانی ھاریکاریی ھاوبەش و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی تورکیا لە بواری پەروەردە و خوێندن داوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بەرامبەردا سەرۆکی دەزگای مەعاریف، مەحمود ئۆزدیل سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری و ھاریکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەزگاکەدا دەربڕیووە و باسی لە قوتابخانەکانی سەر بە دەزگاکەی لە بەغدا و ھەولێر کردووە، ھەروەھا ‌خواستی دەزگاکەی بۆ برەودان بە ھاریکاری لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدار و ھاوشێوەکانی لە ھەرێم دەربڕیووە لەوبارەیەوە ستایشی ڕۆڵی دەزگای ڕوانگەی لە بواری خوێندن و پەروەردەدا کردووە و ئامادەیی دەزگاکەی بۆ ھاریکاریی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولادا دووپاتکردووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی دیدارەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی کوالیتیی خوێندن و ئاستبەرزیی پەروەر‌دە.

جێی ئاماژەیە شاندەکە پێکھاتبوون لە سەرۆکی دەزگای مەعاریفی تورکیا، مەحمود ئۆزدێل، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئەرمان تۆپچو، ئەندامی بۆڕدی بەڕێوەبردن عەلی چیچەک، بەرپرسی بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا ڕەمەزان تورگوت و بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگاکە کەمال بولوت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın