Ruslan Rehimov
22 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
شوشا-AA
لە چوارچێوه‌ی کۆڕبەندی جیهانیی میدیادا پانێلێك لە ژێر ناونیشانی "میدیای نوێ لە سەردەمی چوارەمی شۆڕشی پیشەسازیی"دا کە لە شاری شوشا سیمبولی قەرەباخ بەڕێوەچوو، کێشەکانی ئێستای میدیا و چارەسەرەکان تاوتوێ‌کران.
کۆڕبەندەکە کە دوێنێ لەلایەن سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان ئیلهام عەلیێڤەوە کرایەوە، ئەمڕۆ درێژه‌ی به پانێڵه‌كانی دا.
راوێژکاری سه‌ركۆماری ئازەربایجان، حیکمەت حاجیێڤ به‌ر له پانێڵەکان گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش کرد و ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایەوە کە ئەمڕۆ ١٤٨ههمین ساڵیادی چاپەمەنی ئازەربایجانە و پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆژنامه‌وانان کرد.
حیکمەت حاجیێڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەکارهێنەرانی هەواڵ خوازیاری وه‌رگرتنی زانیاریین له‌سه‌ر بنه‌مای داتا و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، ورد و پوخت. هه‌روه‌ها باسی لەو فشارانە کرد کە تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لەسەر میدیای نه‌ریتی درووستی كردووه.
حاجیێڤ ئاماژەی بەوەشدا، پلاتفۆرمی میدیایی بزووتنەوەی پێكه‌وه نه‌به‌ستراوه‌كان پێشنیازکراوە و لە کۆڕبەندەکەدا کار لەسەر ئەو پرسه دەکەن.
لەمیانی پانێڵێكدا بەناونیشانی "ئایندهی میدیا: هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ میدیای نەریتی؛ گۆڕانکاری دیجیتاڵی وه‌ك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی"، باس لەو کێشانە کرا کە رووبەڕووی میدیای نه‌ریتی دەبێتەوە و ئەو ئاڵنگارییانه کە ترێنده نوێیەکان بۆ میدیایان درووست كردووه، تاوتوێ كران.
هەروەها لە پانێڵەکەدا باس لە سوود و هه‌ڕه‌شه‌كانی زیرەکی دەستکرد له‌سەر بەرهەمهێنانی هەواڵ کرا.
لە پانێڵێكی دیكه‌دا بەناونیشانی "ترێندهكانی وەبەرهێنان و بەکاربردن لە میدیادا" ترێنده گۆڕاوه‌كان له به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنی به‌رهه‌مه میدیاییه‌كان، ناوهڕۆك، درووستكردنی زنجیره‌ی به‌هاكان له میدیای نوێ‌دا، وه‌به‌رهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی نادرووست خرانه به‌رباس.
زیاتر لە ٢٥٠ بەشداربوو لە ٥٠ وڵاتەوە به‌شداریی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن و بڕیاره سبەی کۆتاییبێت.