Muhammet İkbal Arslan
22 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
كۆپنهاگن-AA
دانیمارك رایگه‌یاند سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیماركه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
"حكوومه‌تی دانیمارك سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات. سووتاندنی ده‌قه پیرۆزه‌كان و سیمبوله ئایینییه‌كانی دیكه كرده‌وه‌ی شه‌رمهێنن كه بێڕێزی به ئایینی كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه سووتاندنی قورئانی پیرۆز كرده‌وه‌یه‌كی ئیستیفزازییه كه ده‌بێته هۆی دڵته‌نگی مرۆڤ، جیاكاریی له‌نێوان ئایین و كولتووره جۆراوجۆره‌كاندا و تیایدا هاتووه: "دانیمارك خاوه‌نی ئازادیی ئایینییه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی دانیماركی موسڵمانن. ئه‌وان به‌شێكی قه‌درگرانی دانیشتوانی دانیماركن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك به‌پێویستی زانیوه رێز له ئازادیی گردبوونه‌وه و راده‌ربڕین بگیرێت، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مافی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین پارێزراوه به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه بمێنێته‌وه.
دوێنێ ئه‌ندامانی گرووپی دژه ئیسلام و تهتهوهپهرستی توندڕه‌و "دانسكێ پاتریۆته‌ر-نیشتمانپه‌روه‌ره دانیماركییه‌كان"، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كۆپنهاگن، كۆپییه‌ك له قورئانی پیرۆزیان سووتاندبوو.