Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
تاران - AA
حكوومه‌تی تاران ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پلانی تیرۆركردنی ئه‌ندامانی "بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی عه‌ره‌ب بۆ رزگاری ئه‌هواز (ASMLA)" له دانمارك داڕشتووه و رایگه‌یاند "ئه‌وه پیلانگێڕیه‌كی دوژمنه كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی باشی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له پێشكه‌وتندایه تێكبدات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری پۆلیسی دانماركی دایه‌وه.
بەهرام قاسمی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "به‌دڵنیاییه‌وه بانگه‌شه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه فێڵ و پیلانگێڕی دوژمنانی ناسراون بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه باشه و له پێشكه‌وتندایه".
ده‌زگای هه‌واڵگری پۆلیسی دانمارك رایگه‌یاندبوو كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران پلانی تیرۆركردنی ئه‌ندامانی ASMLAی له دانمارك داڕشتووه و له ئۆپهراسیۆنێكیشدا كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێكخرا، هاووڵاتییه‌كی نه‌رویجی به ره‌گه‌ز ئێرانی له 21ی تشرینی یه‌كه‌مدا له شاری یۆتۆبۆری ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.