Mahmut Atanur,Muhammet Ali Kemal
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
جاکارتا - AA
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکاندا ناسنامەی ٥٢ سەرنیشنی فڕۆكه نهفهرههڵگرە ئیندۆنێزییەکە کە لە جۆری بۆینگ 737 MAX 8 و سهربه هێڵی ئاسمانیی لیۆن بوو کە دوای فڕینی بهماوهیهكی كهم له ئیندۆنێزیا كهوته ناو دهریاوە، دۆزرایەوە.
جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکان لە دامەزراوەی نیشتمانیی گەڕان و رزگارکردن، نوگرۆهۆ بودی ویریانتۆ ئاشکرایکرد لە کارەکانی گەڕان و پشکنیندا ناسنامەی ٥٢ کەسیان دۆزیوەتەوە کە سەرنشینی فڕۆکەکە بوون و ١٨یان ژن و ٣٤یان پیاون.
نوگرۆهۆ بودی ویریانتۆ باسی لەوەشکرد دوێنێ ئێوارە پارچەی لەشی ١٣ کەسیان دۆزیوەتەوە و ٣٧ کیسە کە بەشەکانی لاشە و پێداویستییە تابەتییەکانی سەرنشینان و پارچەکانی فڕۆکەکەی تێدابووە و لە یەکەم رۆژی رووداوەکەوە بەرە بەرە دۆزراونەتەوە، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لە کاتێکدا کە سمپڵی دی ئێن ئەی لە کەسوکاری سەرنشینەکان بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ناسنامەی بەشە دۆزراوەکانی لاشەکان درێژەی هەیە، هێشتا هیچ زانیارییەکی روون سەبارەت بە ژمارەی تەرمەکان بە هۆی ئەوەی بە تێکەڵاویی دۆزراونەتەوە، نازانرێت.
ئاماژە بەوەشدەکرێت لێپرسراوانی پرۆسەی گەڕان و پشکنین لە میانی کارەکانی پەیوەست بە دۆزینەوەی سندوقی رەشی فڕۆکەکە، توانیویانە سیگناڵە سەرەتاییەکانی سندوقی رەشی فڕۆکەکە دەستبخەن.
هاوکات سەرۆک ئەرکانی سوپا، هادی جاهجانتۆ لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد بەشێک لە لاشەی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە.