"له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ١٦ هێرش/پێشێلكاری ئه‌نجام داوه"
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م ٢٤ كاتژمێره‌ی دواییدا تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ١٦ هێرش/پێشێلكارییان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئه‌نجام داوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م ٢٤ كاتژمێره‌ی دواییدا تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ١٦ هێرش/پێشێلكارییان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئه‌نجام داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی سوپای توركیا كردۆته‌وه به‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنانه‌ی بۆ دروستكردنی "رێڕه‌وی ئاشتی" واژوویان له‌سه‌ر كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی و تیایدا هاتووه: " له ماوه‌ی ئه‌م ٢٤ كاتژمێره‌ی دواییدا تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ١٦ هێرش/پێشێلكارییان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئه‌نجام داوه".