Alper Atalay,123
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، حه‌قی ساروهان ئۆڵوچ رایگه‌یاند دانانی قه‌ییوم بۆ ژماره‌یه‌ك له شاره‌وانییه‌كان قبوڵ ناكه‌ن و بۆ چركه‌ساتێكیش ناوه‌ستن له تێكۆشان دژی ئه‌مه.
ئۆڵوچ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ قه‌ییوم بۆ شاره‌وانی قزڵته‌په داندراوه له كاتێكدا هه‌ده‌په به به‌ده‌ستهێنانی له سه‌دا ٧٠،٤٥ له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له‌وێ براوه بووه. گوتی: "قه‌ییوم بۆ ١٥ شاره‌وانی داندراوه كه به‌ده‌ست ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌وه بوون. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئیراده، ده‌نگ و ره‌نج و ماندبوون ده‌دزێ. ئیراده‌ی گه‌ل و یاسا و دادوه‌ری ده‌نگدان به هیچ نازانێ. بۆیه ده‌سه‌ڵات دزه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه له پارته ڕاستڕه‌وه نه‌ریتخوازه‌كان پێك دێت، كلتوری ئیراده‌ی گه‌ل و ده‌نگدانیان له‌ناوبردووه. ئیدی ڕاستڕه‌وی نه‌ریتخواز پشت به ئیراده‌ی گه‌ل نابه‌ستێت. جگه له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان له هه‌ندێك شوێن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیش دوورخراونه‌ته‌وه. كاتێك ده‌ڵێین 'دژی كوردن'، ره‌خنه‌مان لێ ده‌گرن به‌ڵام دژایه‌تی كورد ئا ئه‌وه‌یه. قایمقایم و پارێزگاره سه‌پێندراوه‌كان ده‌خه‌نه جێی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان. دانانی قه‌ییوم بۆ ژماره‌یه‌ك له شاره‌وانییه‌كان قبوڵ ناكه‌ین و بۆ چركه‌ساتێكیش ناوه‌ستین له تێكۆشان دژی ئه‌مه".
ناوبراو داوای له ئۆپۆزسیۆن كرد به‌رامبه‌ر دانانی قه‌ییوم بۆ شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان بێنه ده‌نگ و وه‌ك شتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، ئه‌گینا له ئه‌گه‌ری سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی گه‌وره شاره‌وانییه‌كان'یش نوزه‌یان لێوه‌نایه‌ت و گوتی: "رژێمی قه‌ییوم جێگیر ده‌كرێت. پێویسته ئۆپۆزسیۆن به ده‌نگێكی به‌رز دژی ئه‌مه بووه‌ستێته‌وه. مشتومڕه‌كانی بۆغازئیچی ئیستانبوڵ هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌وانی سێبه‌ر بۆ شاره‌وانییه‌كان دابندرێن و ئامانج له‌وه‌ش وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كانه كه پێشتر به گه‌وره شاره‌وانییه‌كان درابوو تاكوو بدرێنه‌وه به ئیداره‌ی ناوه‌ندی واتا كۆشك. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وه به‌ده‌ست بهێننه‌وه كه دۆڕاندوویانه و دیسانه‌وه ده‌ستكردنه‌وه‌یه به گه‌نده‌ڵی".
له وه‌ڵامی پرسیارهكدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی ئه‌ندامانی داعش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په گوتی: "گوته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ زۆر هه‌ڕه‌شه ئامێزن. سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌رامبه‌ر ئه‌ورووپا ده‌گرنه‌به‌ر. ئه‌گه‌ر بوێرییان تیادایه با نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیار بدات و له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داون ئه‌ندامانی داعش دادگایی بكرێن. توركیاش داكۆكی له‌وه بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌نجام بدرێت، شتی دیكه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و پشتگرییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیاش ده‌رده‌كه‌وێت كه پشتیوانی ته‌واوی چه‌ته‌كانی وه‌ك ئه‌لنوسرا و ئه‌لقاعیده‌یان كردووه له‌و قۆناغه‌دا".
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، حه‌قی ساروهان ئۆڵوچ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریكا زۆر گرنگ نابێ و گوتی: "چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر سووریا ئه‌نجام دراون ناتواندرێت به‌و جۆره سه‌ردانانه چاره‌سه‌ر بكرێن".