سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێویستە ڕۆڵەکانمان لە پێناو ئایندەی وڵاتەکەماندا پەروەردەیەکی شایستە وەربگرن"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ڕۆڵەکانمان کە داهاتوومان پێسپاردوون و زامنی داهاتووی گەشمانن، پێویستە لە پێناو ئایندە و سەربەخۆیی وڵاتەکەماندا پەروەردەیەکی شایستە و پێشکەوتوو وەربگرن".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕۆڵەکانمان کە داهاتوومان پێسپاردوون و زامنی داهاتووی گەشمانن، پێویستە لە پێناو ئایندە و سەربەخۆیی وڵاتەکەماندا پەروەردەیەکی شایستە و پێشکەوتوو وەربگرن".
لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵگەی پەروەردەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوچەی ئەسەنیورت لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەو گرنگییە کرد کە بە پەروەردەیان داوە و، ڕایگەیاند: "ئەو بوودجەیەی لە ساڵی ٢٠٠٢دا بۆ پەروەردە تەرخان کرابوو تەنیا ٧،٥ ملیار لیرە بوو، ئەمڕۆ ئەو بڕە بە خوێندنی باڵاشەوە دوو تریلیۆن و ١٨٦ ملیار لیرەی تێپەڕاندووە".
گوتیشی: "ڕۆڵەکانمان کە داهاتوومان پێسپاردوون و زامنی داهاتووی گەشمانن، پێویستە لە پێناو ئایندە و سەربەخۆیی وڵاتەکەماندا پەروەردەیەکی شایستە و پێشکەوتوو وەربگرن".
سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە مامۆستایان، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک حکوومەت زۆر هەستیارین لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی و، سیاسەتێکی بێ سازش پەیڕەو دەکەین".
هەروەها لە بارەی پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەش کردن، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەڵسەنگاندن بۆ چاکسازی هەمەجۆر دەکەین، لەوانە توندترکردنی چاودێری پلاتفۆڕمەکانی بەش کردن و دانانی سنووری تەمەنی بەکارهێنان".