Mutlu Demirtaştan
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سێ یاریزانی دیکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تووشی کۆرۆنا بوون.
لەوبارەیەوە یانەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو پشکنینی کۆرۆنای یاریزانان سێرجینۆ دێست، فیلیپی کۆتینیۆ و عەبولسەمەد زەلزولی پۆزەتیڤ دەرچووە لە ئێستاشدا ئەو یاریزانانە لە ماڵەکانی خۆیاندا خۆیان کەرەنتین کردووە.
بەم شیوەیەش ژمارەی ئەو یاریزانانەی بارسێلۆنا کە تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتە ١٠ یاریزان، پێشتریش هەریەکە لە یاریزانان، کلیمۆ لینگلیە، دانی ئالڤێس، خۆردی ئالبا، ئالێخاندرۆ بالدێ، عوسمان دێمبێلی، ساموئێل ئومتیتی و گاڤی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچوو بوو.