Fatih Gazioğlu
28 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
پانۆڕامای ساڵی ٢٠٢١دا بۆ وەرزش بەمشێوەیە تێپەڕی:
٢٧ی کانوونی دووەم
یانەی ترابزۆنسپۆر بە ئەنجامی ٢-١ لە لە یانەی مێدیپۆل باشاکشەهیر-ی بردەوە و نازناوی پاڵەوانی جامی سوپەری تورکیای بەدەست هێنا.
١٣ی شوبات
بۆکسەری تورک، ئاردا تامەر ئاڤجی بووە پاڵەوانی نێوان کیشوەرەکان "UBO".
١٦ی شوبات
جونەیت چاکر بە دووەم باشترین ناوبژیوانی سەدەی ٢١ هەڵبژێردرا.
١٣ی ئادار
لە پاڵەوانێتی وەرزشی ناوخۆیی ئەورووپا "VIRTUS"، هەڵبژاردەی خانمانی وەرزشەوانی تایبەتی تورکیا بوونە پاڵەوانی ئەورووپا.
١١ی نیسان
تورکیا لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی کێشی ئەورووپادا، ١٧ میدالیای بەدەست هێنا (چوار مێدالیای زێڕ، دوو زیو و ١١ برۆنز).
٢٤ی نیسان
لە پاڵەوانێتی وەرزشی جیمناستیکی ئەورووپا، یاریزانی تورک، فەرهات ئەریجان بووە پاڵەوان.
حەوتی ئایار
یانەی بەشیکتاش پەنجا و نۆیەمین جامی زراعەتی تورکیای بردەوە.
١٥ی ئایار
یانەی بەشیکتاش گەیشتە شازدەیەمین پاڵەوانێتی سوپەر لیگ.
٢٨ی ئایار
عائیشە بەگوم ئۆنباش لە پاڵەوانێتی جیهانی جیمناستیکی ئایرۆبیکدا، میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
٢٩ی ئایار
یانەی چێڵسی نازناوی چامپیۆنس لیگی بەدەست هێنا.
٣٠ی ئایار
یانەی ئانادۆڵو ئەفەس بووە پاڵەوانی خولی باسکەی ئەورووپا.
حەوتی حوزەیران
یانەی ئانادۆڵو ئەفەس بووە پاڵەوانی جامی سوپەر لیگی تۆپی سەبەتەی تورکی.
١٢ی تەمووز
ئیتاڵیا بووە پاڵەوانی یورۆ ٢٠٢٠.
١٨ی تەمووز
تادی بوجار ١٠٨مین خولی پاسکیلسواری فەڕەنسای بردەوە.
٣١ی تەمووز
وەرزشەوانی تیرهاوێژی تورک، مەتە گازۆز میدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ بەدەستهێنا.
هەشتی ئاب
تورکیا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠دا، ١٣ میدالیای بردەوە.
١١ی ئاب
یانەی چێڵسی نازناوی جامی سوپەری تۆپی پێی ئەورووپای بەدەست هێنا.
پێنجی ئەیلوول
تورکیا لە یارییەکانی پارالیمپیک تۆکیۆ-دا، ١٥ میدالیای بەدەست هێنا.
١٩ی ئەیلوول
یانەی تۆپی پێی تورکی ئامپوتی بووە پاڵەوانی ئەورووپا.
٢١ی تشرینی دووەم
تۆپراک رازگاتلیئۆغڵو بووە پاڵەوانی سوپەربایکی جیهانی.
٢٦ی تشرینی دووەم
هەڵبژاردەی تورکیا لە خولی پلەی-ئۆفی جامی جیهانی ٢٠٢٢دا، لەگەڵ پورتوگال یەکسان بوو.
٢٩ی تشرینی دووەم
لیۆنێل مێسی بۆ جاری حەوتم خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەست هێنا.
نۆی کانوونی یەکەم
یانەی گالاتاسارای گەیشتە خولی ١٦ی کۆتایی لیگی تۆپی پێی ئەورووپا.
١٢ی کانوونی یەکەم
ماکس ڤێرستاپێن بووە پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا وەن.