Doğa Kırmızıoğlu
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کە لە ریزبەندی یەکەمی لا لیگادایە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە چوار یاریزان و بەڕێوبەری تەکنیکی یانەکە تووشی کۆرۆنا بوون.
لەو بارەیەشەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەڕێوبەری تەکنیکی، دیێگۆ سیمیۆنێ و یاریزانان ئانتوان گریزمان، جواو فێلیکس، کۆکێ و هێکتۆر هێرێرا پشکنینی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ دەرچووە.
باس لەوەش کراوە کە لەئێستادا، رەوشی تەندروستی یاریزانەکان و سیمیۆنێ جێگیرە و لە ماڵەکانی خۆیاندا خۆیان کەرەنتین کردووە.