Şenhan Bolelli
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
مەدرید - AA
لە بیست و نۆیەمین هەفتەی یارییەکانی لالیگادا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ٠-١ بەرامبەر یانەی سێڤیلیا شکستی هێنا.
ئەو گۆڵەی بووە هۆی سەرکەوتنی سێڤیلیا لە خولەکی ٧٠دا لە رێگەی مارکۆس ئاکونا-وە تۆمارکرا.
لە کاتێکدا ئەتلەتیکۆ مەدرید کە لە لالیگادا رێبەرە خاڵەکانی لە ٦٦دا ماوەتەوە، خاڵەکانی بەرامبەر ریال مەدرید کە دوێنێ لە یاریگای خۆی ٢-٠ لە ئیبار-ی بردەوە تەنیا سێ خاڵ جیاوازە.
لە لایەکی دیکەوە، سێڤیلیا کە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد، کۆی گشتیی خاڵەکانی گەیشتە ٥٨ خاڵ و ریزبەندی چوارەمی لالیگای گرتووە.
لە سییەمین هەفتەی لالیگادا، ریال مەدرید رۆژی شەممە ١٠ی نیسان، رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.