Abdulkadir Karakaya
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
ئیستانبوڵ- AA
له میانی پاڵه‌وانێتی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئه‌ورووپادا، وه‌رزشه‌وانی تورك، دانیار ئیسماعیلۆڤ دوو مه‌دالیای ئاڵتونی برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.
له‌میانی رۆژی چواره‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، وه‌رزشه‌وانه‌كان ده‌ستیان به ركابه‌رییه‌كان كرد.
دانیار ئیسماعیلۆڤ كه له‌سه‌ر ئاستی پیاوان بۆ كێشی ٧٣ كیلۆ ركابه‌ریی ده‌كرد، به یه‌كجار ١٦٠ كیلۆ قورسایی به‌رزكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد و مه‌دالیای ئاڵتونی برده‌وه.
به‌ڵام له به‌رزكردنه‌وه به جارێك زیاتر، ئیسماعیلۆڤ-ی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵان ١٨١ كیلۆی به‌رزكرده‌وه و كۆی گشتیی توانی ٣٤١ كیلۆ به‌رزبكاته‌وه، مه‌دالیای برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا.