Abdulkadir Karakaya
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2021
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی تورکیا، مەلیسا گونەش لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئەورووپادا، یەک مەدالیای زیو و دوو مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
مەلیسا گونەش لە کێشی ٤٥ی ژناندا، بەشداری لەو کێبڕکێیەدا کرد کە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەڕێوەچوو.
مەلیسا گونەش لە بەرزکردنەوەی قورسایی ٦٨ کیلۆگرامدا، توانی مەدالیای زیو بەدەست بهێنێت، هەروەها لە بەرزکردنەوەی ٨٣ کیلۆگرامدا و تێکڕاش ١١٥ کیلۆگرامدا دوو مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.