Barış Seçkin
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2021
رۆما - AA
لە یاریی كۆتایی خولی نەتەوەکانی ئه‌ورووپادا، هەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسا به ئه‌نجامی ٢-١ له هەڵبژاردەی ئیسپانیای برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی پاڵەوانێتییەکە.
له یاریی كۆتایی پاڵەوانیتی خولی نەتەوەکانی ئه‌ورووپادا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای یانەی سان سیرۆ لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه.
نیوەی یەکەمی یاریه‌كه به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ كۆتایی هات، پاشان ئیسپانیا لە خولەکی ٦٤دا له رێگه‌ی میکێل ئۆیارزابال گۆڵی تۆمار كرد.
وه‌ڵامی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌و گۆڵه‌ی ئیسپانیا دره‌نگ نه‌كه‌وت و له دوای دوو خولهك یه‌كه‌م گۆڵی له رێگه‌ی کەریم بنزیما تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر فه‌ڕه‌نسا له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌دا و له رێگه‌ی کیلیان ئێمباپێ دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات و فه‌ڕه‌نسا نازناوی پاڵه‌وانێتی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای بەدەست هێنا.