Süha Gür
12 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ- AA
کێبڕکێی ئۆتۆمبێلی "Formula 1" کە لە پارکی ئینتەرسیتی شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت لە ماوەی سێ رۆژدا، ١٩٠ هەزار کەس بینەری هەبووە.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی پارکی ئینتەرسیتی، ڤوراڵ ئاک لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو، کێبڕکێکە بەبێ کەموکوڕی ئەنجامدراوە.
ڤوراڵ ئاک جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم کێبڕکێکە جۆش و خرۆشێکی زۆری لە تورکیا و جیهاندا دروست کردووە، گوتیشی: "هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی ئەم چالاکییە مەزنانە بێنینە تورکیا و ئیستانبوڵ، ئەنجامی هەوڵەکانیشمان زۆر دڵخۆشی کردین. کێبڕکێکە لە راگەیاندنەکانی جیهاندا پانتاییەکەی گەورەی داگیر کرد و وای کرد جارێکی دیکە چاوی ملیۆنەها کەس بکەوێتەوە سەر ئیستانبوڵ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ناچاربووین نیوەی جاران بلیت بفرۆشینە بینەران، بەڵام وێڕای ئەوەش بەشدارییەکی زۆر باش هەبوو و لە ماوەی سێ رۆژدا، ١٩٠ هەزار بینەر ئامادەی کێبڕکێکە بوون".
ناوبراو، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەوڵدەدەن کێبڕکێکانی داهاتووی "Formula 1" هەر لە تورکیا ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەئێستاوە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی کێبڕکێکە دەست پێ کردووە و ئەم پێشنیازەیان خستوونەتە بەردەم.