
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک تورکیا توانای زیاد لە پێویستمان هەیە بۆ پێشوازی کردن لە هەر جۆرە چالاکییەکی نێودەوڵەتی وەرزشی بە ئۆڵۆمپیادەکانیشەوە. لە پشت قسەیەکی لەم شێوەیە قارەمانێتی ناکەین و خۆمان نمایش ناکەین، بەڵکو لە کۆتا ٢٣ ساڵی رابردووماندا بەرهەم و پرۆژە گەلێک هەن کە بۆ ولاتەکەمان ئەنجامداوە".
لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نوێنەرایەتی ئیستانبوڵی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا لە ناوچەی لەڤەنتی شارەکە، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لە ڕووی وەبەرهێنانی وەرزشیەوە تورکیایان گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز و، ڕایگەیاند: "لە ڕووی وەبەرهێنانی وەرزشیەوە تورکیامان بۆ خولێکی زۆر جیاواز گواستەوە، کۆی گشتیی دامەزراوە وەرزشییەکانمان لە هەزار و ٥٧٥ەوە گەیاندە هەزار و ٤٧٠ دامەزراوە".
"وەک تورکیا توانای زیاد لە پێویستمان هەیە بۆ پێشوازی کردن لە هەر جۆرە چالاکییەکی نێودەوڵەتی وەرزشی بە ئۆڵۆمپیادەکانیشەوە. لە پشت قسەیەکی لەم شێوەیە قارەمانێتی ناکەین و خۆمان نمایش ناکەین، بەڵکو لە کۆتا ٢٣ ساڵی رابردووماندا بەرهەم و پرۆژە گەلێک هەن کە بۆ ولاتەکەمان ئەنجامداوە" سەرکۆمار ئەردۆغان وای گوت و، ڕایگەیاند: "ژمارەی یاریگاکانی تۆپی پێمان لە ٥٩٥ەوە گەیاندووەتە هەزار و ٣٦٥ یاریگا کە دوو هێندە زیادی کردووە".
گوتیشی: "بەبێ گوێدانە ئەوەی مارجیناڵەکان چی دەڵێن کە دژی هەموو شتێک دەوەستنەوە، تیشک دەخەینە سەر بە خێرایی جێبەجێ کردنی پرۆژەکانی وەچەرخانی شارسازیی".
سەبارەت بە وەرچەرخانی شارسازیی، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "کاتێک دەستلەناودەست بەیەکەوە کارمان کرد، دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی زۆر بەدەستبهێنین".
هەروەها سەبارەت بەو بوومەلەرزانەی لە ئیستانبوڵ ڕوویاندا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەم ڕۆژانە ڕۆژی سیاسەت کردن نییە، بەڵکو وەک نەتەوە ڕۆژی پێکەوەیی و تەبایی و یادکردنەوەی برایەتییمانە".