هونەر و كلتوور

یەکەم کتێبخانەی گوند لە کەرکووک

- لە گوندی حەساری گەورە سەربە شاری کەرکووک، یەکەم کتێبخانەی گوند کرایەوە.

Ali Mukarrem Garip, Rewa Mahmood Hasan  | 13.05.2019 - نوێکردنەوە : 14.05.2019
یەکەم کتێبخانەی گوند لە کەرکووک

At Ta mim

کەرکووک - AA

لە گوندی حەساری گەورە سەربە شاری کەرکووک، یەکەم کتێبخانەی گوند کرایەوە.

کتێبخانەکە بە کۆکردنەوەی یارمەتی لە خەڵکی گوندەکە و ئەو بەخشیشانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە کۆکراوەتەوە، کراوەتەوە.

کتێبخانەی گوندی حەساری گەورە (٢٠ کیلۆمەتر باکووری شاری کەرکووک) لە ناوەڕاستی گوندەکەدا دروستکراوە و بەجارێک ١٥٠ گەنج دەتوانن سوودمەند بن لێی.

هاوکات لە بینای کتێبخانەکەدا و لەنێو باخچەکەدا چەندین کورسی و مێز داندراون تاکو خوێنەران لە هەوایەکی کراوەدا کتێب بخوێنننەوە.

بەرپرسی کتێبخانەکە، گەشتی حەساری لە لێدوانکێدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێژەیەکی بەرچاو کتێبخانەکە بە کتێبی خەڵکی گوندەکە و بەخششی ماددی خەڵک دروستکراوە.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات ئامانجیان ئەوەیە لە پشووی وەرزی هاویندا کتێب خوێندنەوە بکەنە نەریتێک.

لە کتێبخانەکەدا بە هەر چوار زمانی (کوردی، عەرەبی، تورکی و ئینگلیزی) کتێبی تێدایە کە خۆی دەدات لە سێ هەزار کتێب.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın