Halil İbrahim Sincar
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
ماردین – AA
گه‌ڕه‌كی دێرینی دهرهئیچی له ماردین كه بووه‌ته هێمای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی فره‌یی ئایینی، مه‌زهه‌بی و زمان له ناوچه‌كه ده‌كرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری.
گهڕهكهکە كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شار و نۆ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی ساڤورهوه دووره، به هونه‌ری ته‌لارسازی جیاواز، كڵێساكانی كاسۆلیك، ئۆرتۆدۆكس و پرۆتێستانت و سێ دێر و مزگه‌وت سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆی راده‌كێشێت.
دیمه‌نی ژماره‌یه‌ك له فیلم و زنجیره دراماكان له‌و گه‌ڕه‌كه تۆمار كراون و له‌ئێستایشدا هه‌وڵ ده‌درێت بكرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری. له‌م میانه‌یه‌دا ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌لاره‌كان ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك كافتریا و هۆتێلی لێ دروست ده‌كرێت.
بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی و قایمقایمی ساڤور، محه‌مه‌د كایا رایگه‌یاند "به‌ر له‌وه‌ی گونده‌كه له‌ناو بچێت، ده‌یگوازینه‌وه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو. نامانه‌وێت ئه‌و سه‌روه‌ته كولتوورییه جوانه له‌ناو بچێت".