Şener Toktaş
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2021
بەدلیس - AA
لە شارۆچکەی تاتوان سەربە پارێزگای بەدلیس، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاژەڵداران دەستیان کرد بە گەشت بەرەو کوێستانەکانی بناری چیای نەمروت.

ئاژەڵدارانی گوندی کیدوزو، لەگەڵ هەڵاتنی خۆر ئاژەڵە بچووکەکانیان بەرەو کوێستانەکان دەبەن کە لەوەڕێکی بەپیتی لێیە.
شوانەکان بە درێژایی رۆژ ئاژەڵەکانیان لە کوێستانەکان دەلەوەڕێنن کە ئاووهەوایەکی خاوێن و لەوەڕێکی زۆری لێیە، ئێوارانیش دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکەیان بەمەبەستی دۆشینیان.

لە دوای دۆشین، ئاژەڵەکان دەبرێنەوە بۆ بناری چیای نەمروت.
رێکردنی ئاژەڵەکان و دروستبوونی تەپوتۆزی رێگا لە کاتی خۆرئاوابووندا دیمەنێکی جوان و دڵرفێن دروست دەکات.
گەشتی سەختی ئاژەڵەکان بۆ کوێستانەکان لە رێگەی درۆنەوە وێنە گیرا.
09.06.2021
دەستپێکردنی گەشتی ئاژەڵانی بچووک بۆ چیای نەمروت لە بەدلیس