هونەر و كلتوور

شرناخ.. دابونەریتێکی ٣٠٠ ساڵه‌ له‌ جه‌ژنی قورباندا

لە گوندی گەچیتبۆیو سەر بە پارێزگای شرناخ درێژەیان داوە بە دابونەریتێکی ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش تایبەت بە قوربانی.

Ekrem Payan, Rewa Mahmood Hasan  | 13.08.2019 - نوێکردنەوە : 17.08.2019
شرناخ.. دابونەریتێکی ٣٠٠ ساڵه‌ له‌ جه‌ژنی قورباندا

Şırnak

شرناخ-AA

لە گوندی گەچیتبۆیو سەر بە پارێزگای شرناخ درێژەیان داوە بە دابونەریتێکی ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش تایبەت بە قوربانی.

گوندنشینانی گوندەکە گۆشتی قوربانییەکان پێکەوە هەمووی کۆدەکەنەوە و بە شێوەی یەکسان بەشی دەکەن.

موختاری گوندەکە شەمسەدین زەیرەک ئاماژە بەوە دەدات کە لە گوندەکەیانداو لە جەژندا ٧ سەر ئاژەڵی گەورە و ٣٩ی بچوک وەک قوربانی سەربڕاون.

زەیرەک ئاماژە بەوە دەدەات کە لە گوندەکەیان کە ٢ هەزار دانیشتوانی هەیە کەس نەماوە گۆشتی وەرنەگرتبێت و دەڵێت، "لە ٢٥٠ ماڵەکە هەر یەکەو ٥کگم ی بەرکەوتووە. ئەو کەسەی قوربانی کردووە و ئەوەشی نەیکردووە وەک یەک بەشی خۆی وەردەگرێت. ئەم سیستەمە لە باب وباپیرمانەوە بۆمان ماوەتەوە. ئینشەڵا ئێمەش بۆ نەوەکانی دوای خۆمان بەجێ دەهێڵین.

فورکان مەغرور دەڵێت، "بۆ جێبەجێ کردنی دابونەریتی جوانی باوانمان، منیش قوربانییەکەم هێنایە گوند و پشتگیریم کردن. لێرە گۆشتەکان بەیەکسانی دابەش دەکرێت بەسەر گوندنشینەکاندا. گەنجەکان لەم سیستەمە زۆر دڵخۆشن".

ئیمامی گوندەکە بەناوی گوهدار زەیرەک باس لەوە دەکات کە ئەو سیستەمە نموونەییە، پاڵپشتە بۆ یەکریزی و پێکەوەیی.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın