Rewa Mahmood Hasan
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
قودس-AA
گۆرانیبێژی بەناوبانگی تورک، ئۆزجان دەنیز کە لە وڵاتانی عەرەبی زیاتر بە کاراکتەری سەرەکی نێو زنجیرەدرامی بووکی ئیستانبوڵ ناسراوە، کۆنسێرتێکی گۆرانی لە ئیسرائیل ئەنجامدا و ژمارەیەکی بەرچاو لە گوێگران ئامادەی بوون.
بلیتی کۆنسێرتەکەی پێش چەندین رۆژ نەمابوو کە لە شاری تەل ئەبیب و لە یاریگای مینۆرا میکتاچم ئەنجامدرا.
هەر لە کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرتەکەدا ئەکتەری بەناوبانگی تورک، ئاسلی ئەنوەر کە ئەویش کاراکتەری سەرەکی بووکی ئیستانبوڵ-ە هاتە سەر سەکۆی گۆرانیبێژەکە و سڵاوی لە ئامادەبووان کرد بەوەش هێندەی تر جۆش و خرۆشی دایە کۆنسێرتەکە.
بەپێی زانیارییەکان بلیتی کۆنسێرتەکە هەرچەندە نرخەکەی ٣٠٠ دۆلار بووە، ١١هەزار کەس ئامادەی بوون.
چاوەڕێ دەکرێت ئەمشە و جارێکی تر ئۆزجان دەنیز کۆنسێرتێکی تر ئەنجام بدات لە تەل ئەبیب.