Abdullah Aşıran,Ramal Abdullah Mahmood
12 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
ئه‌مستردام – AA
فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌لیف ئۆزتورك له به‌شی "چیرۆكه‌كانی وه‌رزش"ی پێشبڕكێی فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌وانیی ٢٠١٩ی World Press Photo (WPP) كه له هۆڵه‌ندا ئه‌نجام درا، پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌نجامه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئه‌مستردام راگه‌یه‌ندران و فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌لیف ئۆزتورك به زنجیره وێنه‌ی "Kırkpınar Oil Wrestling Festival" له به‌شی "چیرۆكه‌كانی وه‌رزش" خه‌ڵاتی سێیه‌مینی به شایسته زاندرا.
ئۆزتورك رایگه‌یاند كه زۆر شانازی به‌وه‌وه ده‌كات یه‌كه‌مین ژنه فۆتۆگرافه‌ری توركیایه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به شایسته بزاندرێت. به‌هۆی پشتیوانیشیانهوه سوپاسی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌رپرسانی ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد.
ئه‌و وێنانه‌ی خه‌ڵات ده‌كرێت له رێگای ئه‌و پێشانگایه‌ی له ٤٥ وڵات ده‌كرێنه‌وه ساڵانه له‌لایه‌ن زیاتر له چوار ملیۆن كه‌سه‌وه ده‌بیندرێن.
WPP له‌لایه‌ن وه‌قفی فۆتۆگرافه‌رانی هۆڵه‌ندا به پشتیوانی خێزانی شاهانه‌ی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه ده‌چێت.