Sarmand Hameed
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر- AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رەزامەندی دا لەسەر نۆژەنکردنەوەی ١١ بەنداو لە ھەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانهوه بڵاوکراوەتەوە، مەسرور بارزانی رەزامەندیی داوە لەسەر نۆژەنکردنەوە و چاکسازییکردن لە ١١ بەنداو لە ھەرێمی کوردستان کە دەکەونە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەو بەنداونەی کە رەزامەندی لەسەر نۆژەنکردنەوەیان دراوە بریتین لە بەنداوەکانی جەلی، دێگەڵە وحەمامۆک لە پارێزگای ھەولێر و چەمی سمۆرە، حەسەن کەنۆش و ھەشەزینی لە پارێزگای سلێمانی و بەنداوی کەشکان لە پارێزگای دھۆک، هەروەها بەنداوەکانی قادر کەرەم، باوەشاسوار، ئاوە سپی و ھەڕاوە لە گەرمیان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هاوکات رەزامەندیی داوە لەسەر ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ وەرگرتنی کۆتایی بەنداوی بێدۆھێ لە سنووری پارێزگای دھۆک و ئامادەکردنی دەرخستەیەک بۆ ئەو بەنداوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی.