Hawkar Yaseen
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
لە گوندێکی سەربە قەزای ئاکرێ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دایکێک و چوار منداڵەکەی بەهۆی دووکەڵی کەڵەکەبووی رەژوو لەنێو ئەو ژوورەی لێی خەوتوون خنکان.
رووداوەکە لە گوندی قوپکی سەربە ناحیەی گرەسێن لە قەزای ئاکرێ روویداوە، بۆ خۆگەرمکردنەوە لە تەنەکەیەکدا بە رەژوو ئاگریان کردووەتەوە و بردوویانەتە ژووری خەوەکەیانەوە، بەرەبەیان ئاگرەکەی کوژاوەتەوە و بووەتە دووکەڵ بەهۆیەوە دایکەکە و چوار منداڵەکەی خنکاون.
بەپێی زانیارییەکان پیاوی خێزانەکە پێشمەرگەیە و ئەو کاتەی ئەو رووداوە بەسەر خێزانەکەیدا هاتووە لە دەوام لە ئەرکدابووە، دایکەکە ناوی بیلمەس مستەفایە و تەمەنی ٤٢ ساڵە، منداڵەکان بە ناوەکانی سەعد عوزێر خدر ١٨ ساڵ، خەڵات عوزێر خدر ١٢ ساڵ، موراد عوزێر خدر ١١ ساڵ و رەوان عوزێر خدر نۆ ساڵ.