Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردهوه، ھەماھەنگیی ئەمنیی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی بەردەوامە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانیی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید عوسمان محەمەد مستەفا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەماھەنگیی ئەمنیی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی بەردەوامە و رایگهیاندووه:
"جێەجێکردنی ئەرکەکان لە ناوەندەکاندا دەستی پێ کراوە کە رۆژانە لەڕێگای ناوەندەکانەوە زانیاری گرنگ لە نێوان ھەردوولادا ئاڵوگۆڕ دەکرێت".
عەمید عوسمان محەمەد مستەفا هەروەها گوتیشی: "ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی لە ناوچەکانی دیالە، کەرکووک، نەینەوا و مەخموور پێکھێنراون بۆ ئەوەی زانیارییە گرنگییەکان کە ئاڵوگۆڕ دەکرێن رەوانەی ناوەندە باڵاکانی ھەماھەنگیی لە ھەولێر و بەغدا بکرێن".
ھەروەھا ئاشکرایکردووە کە پلانێک ھەیە بۆ دامەزراندنی ھێزی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ناوەند بە ئامانجی پاراستنی ناوچە یەکلاکەرەوەکان.
لە میانی مانگی ئایاری رابردوودا، سێ ناوەندی ھەماھەنگیی ھاوبەش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، نەینەوا و ناوەندێکی دیکەیش لە قەزای مەخموور لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا کرانەوە.