Heman Hussein Yaseen
15 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
ههولێر - AA
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی راگەیاند کە پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی راگەیاند کە پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵە و بەمەش ژمارەی تووشبووان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە ٢٩ کەس.