Halo Mohammed Ibrahim
09 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2021
سلێمانی - AA
کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە، دوو فەوجی لیوای ١٦ بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێڵی سەربازییەوە گەیشتنە سنووری ناحیەی کۆڵەجۆی سەربە ئیدارەی گەرمیان و بریارە لە گوندی قەرەبڵاغ-ەوە تاوکوو گوندی سەیدمدری بگرنە دەست و بیپارێزن.
هاوکات دووفەوجی لیوای ١١ش لەسەر لێواری رووباری سیروان تا سێ ریانی کوڵەجۆ-گوڵاڵە-قەرەتەپە بگرنە دەست لەگەڵ تەپەی کەڵان کە خاڵاکی هێزەکانی پێشمەرگەی لەسەر دانراوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە دوای کۆبونەوەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە بریاردراوە جێگای هێزەکانی لیوای ٥ی شارەزور بە لیواکانی ١٦ و ١١ پڕبکرێنە".
ئەم گۆڕانکاریانە دوای ئەوە هات چەند رۆژێکە چەکدارانی داعش بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان وەک دەرفەتێک بەکارهێناوە بۆ هێرشەکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە ٢٧ پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید بوون.
رۆژی هەشتی کانوونی یەکەم، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە ئەنجام دا و رایانەگەیاند کە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٤حەشارگەی داعش لەناوبران.