گەرمیان
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە سەر چەند پرسێكی نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كرماشانی كۆماری ئیسلامی ئێران، شاندێكی ئیدارەی گەرمیان بەسەرپەرشتی جێگری سەرپەرشتیار، سەردانی قەزای سەرپێڵ زەهاوی پارێزگای كرماشانی كرد و لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ جێگری پارێزگاری كرمشان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە و بەرپرسانی ئەو پارێزگایە، چەند پرسێكی تایبەت بە بازرگانی و كردنەوەی مەرزی تیلەكۆ خرانە بەر باس و لێكۆڵینەوە.