Sarmand Hameed
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2022
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کەرکووک ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە ٦٠ کەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراونە نەخۆشخانەکان.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکووک، نەبیل حەمدی بوشناق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە سنووری پارێزگاکەی گرتووەتەوە، ٦١ کەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە.
نەبیل حەمدی بوشناق راشیگەیاند، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە تۆمار کراون کەسانی بەتەمەنن و لە قەزای داقوق بوونە و دۆخی تەندروستیی سەرجەم ئەو کەسانەش سەقامگیرە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکووک جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە و لەکاتی دەرچوونیشیان دەمامک بپۆشن.