Fakhradin Ibrahim Mohammad
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2022
هەولێر - AA
بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار رایگەیاند، خۆڵبارین کە بووە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، هۆکاری بووە بۆ راگرتنی کارتی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر.
بەگوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کاتی ئاساییبوونەوەی رەوشی کەشوهەوا، سەرلەنوێ گەشتەکان دەست پێ دەکاتەوە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
هەر بەهۆی خۆڵبارین و نالەباری رەوشی کەشوهەوا، ئەمڕۆ پارێزگای نەینەوا لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتدا پشووی فەرمی راگەیاند.